وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپیی حكومەتی عیراق، وەفدێكی وەزارەتەكەمان لە بەغدایە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، "وەفدێكی وەزارەتمان بۆ ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان لە لایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوت كۆبوونەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامەكانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان".
دەشڵێت، "وەفدەكەی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە و دوای ئەوەی دابەشكردنی كاروانی یەكەم بەرەو كۆتایی دەچێت".