بەڕێوەبەرى
کەشناسیى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفربارین و بای بەهێز لە سلێمانى ناوبەناو بەردەوام
دەبێت و بەڵام بە تێپەربوونى کات کاریگەریی کەم دەبێتەوە.
ئاسۆ
کەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسیى سلێمانى رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بەفربارین
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى گرتووەتەوە و 5 سانتیمەتر بەفر لە سەنتەرى شارەکەدا باریوە.
وتیشى،
بەفربارین و باى بەهێز تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەپێى کاتەکان کاریگەریى کەمدەبێتەوە،
بەڵام کاریگەرىی بارستەهەوا ساردەکە بەردەوام دەبێت و لە رێگەکانى دەرەوەى شار مەترسی
دروستبوونى شەختە هەیە.
کەشناسیى
هەرێمى کوردستان پێشبینى کردووە رۆژى پێنجشەممە ئەو بارستە هەواساردەى رووى لە هەرێم
کردووە کاریگەرییەکەى لاواز ببێت.