بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی ئێزگەى دەنگی گەلى کوردستان
بەبۆنەى ٤۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
وەک چۆن لەرابردووى پڕ لەشانازی خۆیدا ئەم ئێزگەیە رۆڵى گرنگی بینی لەجۆشدانی شۆڕش و خەباتدا، بۆ ساڵى نوێى تەمەنیشی دەخوازم ئەم سەکۆ میدیاییە بیستراوە گرنگەى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەى سیاسەتی چەپکەگوڵەکەدا پەرە بەپرۆگرام و بەرنامەکانی بدات و تۆکمەترکردنی یەکێتی ناو یەکێتی بکاتە دروشمی سەرەکی کارکردنی.
دەستخۆشی و ڕێز و پێزانینمان ھەیە بۆ ستافە میدیاییە ماندوونەناسەکەی ئێزگەى دەنگی گەلى کوردستان، ھیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال