قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی:
ئەمڕۆ 2/3 بەشداربووم لە پێشانگایەكی زانستیی خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی شاری سلێمانی كە لە زانكۆی سلێمانی رێكخرا.
بەبینینی بیرۆكە و پڕۆژەی زانستیی منداڵ و گەنجانمان لەبوارە جیاجیاكان، هێندەی تر سووردەبین لە پشتگیریكردنیان تاكو زیاتر پەرە بەتوانای داهێنان بدەین كە ماوەی ساڵێكە لەم بوارەدا دەستمان بۆ چەندین پڕۆژە بردووە، هەر لە شۆڕشی كۆكردنەوەی داتاوە بگرە، تا كۆڕبەندی داهێنان و كارسازی، بەمەبەستی ئەوەی بتوانین بیرۆكەی داهێنەرانەی گەنجانمان لە خەونەوە بكەین بە واقیع و گەنجانمان، نەك تەنها ببنە خاوەن كاری خۆیان، بەڵكو بتوانن هەلی كار بۆ گەنجانی تریش دەستەبەر بكەن و ئێمەش هەمیشە پشتیوان دەبین.