قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق لەگەڵ هاوپەیماناندا

10:18 - 2024-03-05
کوردستان
503 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، تەئكیددەكاتەوە كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی جدییە و دەبێت هەماهەنگی و هاوكاریی زیاتر هەبێت لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان لەگەڵ هاوپەیماناندا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، دوێنێ لە هەولێر، لەگەڵ گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق كۆبووەوە و سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، جەختیكردەوە كە «پێویستە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئەولەویەتی سیاسیی هەموو لایەنە عیراقییەكان بێت و خۆیان بەدووربگرن لە هەر چەشنە هەڵوێست و كردارێك، كە مەترسی بۆ سەر سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان دروست بكات».
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی جدییە و گروپە تیرۆریستییەكان لە بۆشاییەك دەگەڕێن بۆ خۆڕێكخستنەوە و تێكدانی ئاسایشی عیراق و ناوچەكە، لەو چوارچێوەیەشدا و بۆ بنەبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر، جەختیكردەوە لەسەر «پێویستیی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و دروستكردنی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق لەگەڵ هاوپەیماناندا».

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان