مریه‌م زاری له‌ سینه‌مای ئه‌ڵمانیدا

11:24 - 2024-03-07
ئەدەب و هونەر
304 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز جەبار

مریه‌م زاری ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكار و نووسه‌ری ئه‌ڵمانی به‌ ره‌گه‌ز ئێرانی، ساڵی 1983 له‌ تاران له‌دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه‌ له‌ شاری فرانكفۆرت ده‌ژی و هه‌ر له‌وێ گه‌وره‌ بووه‌. له‌ ساڵی 2004 تا 2008 له‌ زانكۆی ویلایه‌تی كۆنراد وۆڵف بۆ فیلم و ته‌له‌فزیۆن له‌ شاری میدیایی بابێلسبێرگ نواندنی خوێندووه‌. 
مریه‌م به‌هۆی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمی درێژی شه‌هاده‌ نووسینی بورهان قوربانی ناسراوه‌. فیلمه‌كه‌ له‌ پێشبڕكێی ره‌سمی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین 2010 نمایشكراوه‌ و له‌ فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ جیاوازه‌كاندا خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ خه‌ڵاتی فیلمی هێسیان، خه‌ڵاتی به‌هره‌ی گه‌نجی ستۆدیۆ هامبۆرگ، گۆڵد هوگۆ له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی شیكاگۆ. مریه‌م له‌ چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌، له‌وانه‌ فیلمی سووتاو و فیلمی هاوسه‌ریی. ساڵی 2012 دوو رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی توركی- فه‌ره‌نسی- یۆنانی. له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌سته‌نبوڵ خه‌ڵاتی "باشترین فیلم"ی پێبه‌خشراوه‌. 
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له‌ فیلمه‌ ئه‌وروپییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، بۆ نموونه‌. له‌ رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمی سینه‌مایی فه‌ره‌نسی- به‌لجیكی گۆرانی پیاوان. له‌ زنجیره‌ی 4 بلۆكدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌. هه‌روه‌ها وه‌ك نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر كار ده‌كات. له‌ یه‌كه‌م شانۆگه‌ری خۆی به‌ناوی هه‌سته‌كانی بلوگ خه‌ڵاتی نووسه‌ری بازاڕی شانۆنامه‌كانی هایدلبێرگی به‌ده‌ستهێناوه‌. 
یه‌كێك له‌ فیلمه‌كانی، فیلمی له‌ شاری ئه‌ڤین له‌دایك بووه‌، فیلمه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2019 له‌ 69هه‌مین به‌رلیناله‌ نمایشكراوه‌ و خه‌ڵاتی كۆمپاس-پێرسپێكتیڤی باشترین فیلمی وه‌رگرتووه‌. له‌40 وڵاتدا به‌شداری كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌. مریه‌م له‌ ساڵی2020 خه‌ڵاتی فیلمی ئه‌ڵمانی بۆ باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری وه‌رگرتووه‌. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بوو بۆ خه‌ڵاتی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رلیناله‌.
فیلمی Undine
فیلمی Undine فیلمێكی فانتازی رۆمانسی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسییه‌ له‌ ساڵی 2020 به‌رهه‌م هێنراوه‌، ده‌رهێنانی كریستیان پێتزۆڵده‌. یه‌كه‌م نمایشی جیهانی له‌ 23ی شوباتی 2020  له‌ 70هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین نمایش كراوه‌ كه‌ تێیدا هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌شی كێبڕكێدا ركابه‌ری ورچی زێڕین بكات. مریه‌م له‌ فیلمه‌دا له‌ ته‌ك پاولا بیره‌ و فرانز رۆگۆڤسكی و جاكۆب ماتشێنز و رافایل ستاچۆڤیاك و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌كه‌ رۆڵی بینیوه‌.
چیرۆكی فیلمه‌كه‌ 
فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئونداین ویبۆ ده‌كات مێژوونووسێكه‌ وتار ده‌دات له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی به‌رلین، له‌لایه‌ن پیاوێكی خێزانداره‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌ به‌ناوی یۆهانس. پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر جێی بهێڵێت ده‌بێت بیكوژێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌فسانه‌ی undine
داوای لێده‌كات له‌ كافێیه‌ك چاوه‌ڕێی بكات تا ئه‌و كاته‌ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات. دوای وتاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كافێیه‌كه‌ و ده‌بینێت ئه‌و رۆشتووه‌. له‌كاتێكدا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، پیاوێك كه‌ به‌شداری وتاره‌كه‌ی كردووه‌ به‌ناوی كریستۆف، خۆی پێی ده‌ناسێنێت و پێی ده‌ڵێت كه‌ غه‌واسێكی پیشه‌سازییه‌ و داوای لێده‌كات قاوه‌یه‌ك بخواته‌وه‌. كریستۆف به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌كواریۆمه‌كه‌ی ناو كافێیه‌كه‌ ده‌شكێنێت و ئه‌و دوانه‌ ده‌رده‌كرێن. ئه‌و دووانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژ ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئه‌م فیلمه‌ چیرۆكی ئه‌ویندارییه‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌ ئه‌فسانه‌ ده‌بێ، هه‌ر ئه‌و ده‌قئاوێزانییه‌ له‌ته‌ك ئه‌فسانه‌دا رێڕه‌وی فیلمه‌كه‌ به‌ره‌و جیهانی فه‌نتازیا ده‌بات. له‌ فیلمه‌كه‌دا ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستی به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو چین چین كراوه‌ به‌ مێژوویه‌كی وردی گه‌شه‌سه‌ندنی شاره‌كانی به‌رلینی مۆدێرن. یان ره‌نگه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ بكرێت، چونكه‌ به‌رلین وه‌ك واشنتۆن دی سی له‌سه‌ر تاڵاوێك بنیات نراوه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ژێر هه‌ر شارێكدادایه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌زۆری مێتافۆریك، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یره‌ له‌ چیرۆك و مێژوو ده‌رهێنه‌ر كاری له‌سه‌ر كردووه‌. كریستۆف ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی خه‌ڵكی ترانزێت دوای بیستنی وتاره‌كه‌ی و سیحركردنی له‌لایه‌ن چیرۆكه‌كانی به‌رلینه‌وه‌ به‌ دوای ئونداین ده‌ڕوات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان