بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا، عەزیز گەردی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی كۆچکردو دکتۆر عەزیز گەردی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی دكتۆر (عەزیز گەردی)، نووسەرو روناکبیرو مامۆستای زانكۆ و وەرگێڕی ناسراوی كورد-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لهناخهوه هاوبهشی غهم و پهژارهتانم.
لە كاتێكدا لەدەستدانى مامۆستا عەزیز گەردى بەخهسارهتێکی گهوره دەزانین، بەڵام بەشانازیشەوە دەڕوانینە كاروانە پڕ بەخششەكەی لەبواری فەرهەنگی کوردی و وەرگێڕانى شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکان، بۆیە ناو و بیرەوەریی لە مێژوو و ویژدانی گەلەكەماندا هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەکەتان و هەموو لایەك ببەخشێت، ئەوە دوایین كۆست و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)