خوێندکارانی پارالێڵ لە 20٪ی دیکەى کرێی خوێندن دەبەخشرێن

04:50 - 2024-03-17
کوردستان
297 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندکارانی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لە 20٪ی دیکەى کرێی خوێندن ببەخشرێن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی کرێی خوێندنی پارالێڵ، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان".
ئەو داشكانە بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی فێرخوازانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان