شیما ملایوسف
و: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی والته‌ر ستیس له كتێبه‌كه‌یدا (ئایین و عه‌قڵی مۆدێرن) هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌رێكی ته‌وفیقی بۆ كێشه‌ی نێوان تێڕوانینی زانست یان وه‌كو خۆی پێی ده‌ڵێت: «مه‌زهه‌بی سروشتی» و تێڕوانینی ئایینی بۆ جیهان بدۆزێته‌وه. ئه‌و له‌م كتێبه‌یدا باسی چۆنێتی دروستبوونی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كات و زۆر به وردی باسی كێشه‌ی نێوان ئایین و عه‌قڵ ده‌كات. ئه‌ویش له رێگه‌ی جه‌ختكردن له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ركییه‌وه. سه‌ره‌تا هاتووه باس له تێڕوانینی جیهان ده‌كات له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، پاشان تێڕوانینی جیهان له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا، دوایینجاریش باس له كێشه‌كانی جیهانی مۆدێرنی ئه‌مڕۆ ده‌كات .
تێڕوانینی جیهان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له تێڕوانینی جیهان، تێڕوانینی مرۆڤه بۆ جیهان، ئه‌و بۆچوونه گشتییانه‌ی كه له‌ناو ئاوه‌زی مرۆڤدا هه‌بوون له‌باره‌ی سروشتی جیهان و شوێنی ئه‌و له‌م جیهانه‌دا .
ئه‌م تێڕوانینه‌ی مرۆڤ بۆ جیهان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، جیاوازه له تێڕوانینی سه‌رده‌می مۆدێرن. له‌كاتێكدا رووداوه‌كان هه‌میشه كاریان بۆ ئه‌وه كردووه كه كار بكاته سه‌ر گۆڕینی تێڕوانینه‌كانی مرۆڤ، له‌سه‌ده‌كانیی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م كاریگه‌رییه هێواش بووه، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا زۆر ریشه‌یی و شۆڕشگێڕانه بووه.
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، سێ فكره‌ی فه‌لسه‌فی به‌سه‌ر ئاوه‌زی مرۆڤدا زاڵ بوون. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش كه به‌سه‌ر ئه‌م سێ فكرانه‌دا هات، توانی تێڕوانینی مرۆڤ بۆ جیهان بگۆڕێت، ئه‌و سێ فكره فه‌لسه‌فییه‌ش ئه‌مانه بوون:
1- خودا.
2 -هۆكاری دروستبوونی جیهان.
3- سیستمی ئه‌خلاقی جیهان.
خودا
وشه‌ی «خودا» مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ زۆرجار خه‌ڵكی له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌رچه‌نده به روونیش ده‌ریناخه‌ن، جاری واش هه‌یه دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه كه خودا، خودایه‌كی كیانێكی به‌رجه‌سته كراوبێت، واته عه‌قڵێكی هۆشیاره، یان مه‌به‌ست له رۆحه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌م عه‌قڵه له شێوه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه له رووی پلان دانان، مه‌به‌ستیشی له دانانی ئه‌م پلانانه هه‌یه، واته عه‌قڵێكی هۆشیاره، كۆمه‌ڵێك فكره و تێڕوانینی تایبه‌ت به خۆی و هه‌ڵچوون و هه‌ست و نه‌ست و خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئاواش سه‌یری ئه‌م عه‌قڵه ده‌كرێت، كه مه‌زنترین و كامڵترین و به‌هێزترین و حه‌كیمترین عه‌قڵه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو عه‌قڵی مرۆڤ سه‌یر ده‌كرێت. چه‌نده مرۆڤی ئاسایی هه‌وڵبدات، ئه‌م عه‌قڵه به عه‌قڵی مرۆڤ بشووبهێنێت، ده‌بێت به ناچاری ئه‌م فكره‌یه به‌سه‌ر عه‌قڵیدا زاڵ‌بێت، چونكه خاوه‌نی هیچ ئامڕازێكی فیكریی تر نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م تێڕوانینه و شوبهاندنه دووری بخاته‌وه، بۆ نموونه كاتێك مرۆڤ وا سه‌یری دروستبوونی جیهان له‌لایه‌ن خوداوه ده‌كات، وه‌كو دروستكردنی ماڵێكی ئاسایی .
ته‌نانه‌ت گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵیش بدات كه ئه‌م شوبهاندنه له ئاوه‌زی خۆی دووربخاته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئیدعای ئه‌وه بكات، كه جیهان له هیچه‌وه دروستبووه، له‌كاتێكدا مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵێك دروست بكات، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك مادده‌ی بیناسازی هه‌بێت، به‌ڵام له كۆتاییدا دروستكردنی جیهان هه‌روه‌كو دروستكردنی ماڵێك ده‌شووبهێنێت، چونكه ئاوه‌ز خاوه‌نی هیچ ئامڕازێكی تر نییه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌مكی ئه‌م دروستكردنه تێبگات.
كاتێكیش مرۆڤ بیر له عه‌داله‌تی خودا ده‌كاته‌وه، ئه‌م عه‌داله‌ته به حوكمی عادیلانه‌ی حاكمێك ده‌شوبهێنێت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا. كاتێكیش بیر له سۆزی»ره‌حمه‌ت» ی خودا ده‌كاته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌م سۆزه وه‌كو سۆزی دایك وایه بۆ منداڵه‌كانی.
هۆكاری دروستبوونی جیهان
كاتێك مرۆڤ بیر له هۆكاری دروستبوونی جیهان ده‌كاته‌وه، واته هۆییه‌ك هه‌یه بۆ دروستبوونی جیهان، هه‌وڵ ده‌دات ته‌فسیرێكی هۆئامێزانه بۆ ته‌واویی دیارده سروشتییه‌كان بكات، واته دۆزینه‌وه‌ی (هۆیه‌ك، ئامانجێك).
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌شدا رووبه‌ڕووی ته‌فسیری (میكانیكی یان زانستی) ده‌بێته‌وه. گه‌ر ته‌فسیری هۆئاماێزی، واته دیارییكردنی ئامانجێك بۆ ئه‌م رووداوه، ئه‌وا ته‌فسیری میكانیكی هه‌وڵ ده‌دات به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بگه‌ڕێت بۆچی ئه‌مه روویدا؟ واته دۆزینه‌وه‌ی هۆكارێك بۆ ئه‌م رووداوه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌ینێت، شرۆڤه‌كردنی دیارده‌كان به پشت به‌ستن به یاسا سروشتییه‌كان، كه ئه‌ویش مانای شرۆڤه‌كردنه له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ نموونه: گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی یه‌كێك بدزێت، ئه‌وا ته‌فسیری هۆئامێز پێی وایه، ئه‌م كه‌سه بۆیه ئه‌م پاره‌یه‌ی دزیوه، چونكه ئامانجێكی له‌م كاره‌ی هه‌یه، بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی» نان بكڕێت» به‌ڵام ته‌فسیری میكانیكی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه بۆیه پاره‌ی دزی، چونكه «برسی» بوو.
شه‌ڕ و موجاده‌له‌یه‌كی بێ مانا له نێوان عه‌قڵی دینی، كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به‌سه‌ر مرۆڤ زاڵ بوو، له‌گه‌ڵ عه‌قڵی زانستی كه ئێستا به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵه، دروستبووه. هۆكاری ئه‌م دوو عه‌قڵییه‌ته‌ش ئه‌م دوو ته‌فسیره جیاوازه‌یه، ته‌فسیری هۆئامێز و ته‌فسیری میكانیكی. گه‌ر ته‌فسیرێكییان راست بێت، ئه‌وا ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌فسیره‌كه‌ی تریان هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌ردووكیان دوو تێڕوانینی دژ به‌یه‌كن .
بۆ نموونه دیارده‌ی په‌لكه زێڕینه، ته‌فسیری هۆئامێزی، واته هۆ و ئامانج چییه له بوونی په‌لكه زێڕینه، ئه‌وا پشت به ده‌قی ئایینی ده‌به‌ستێت كه له ئینجیل‌دا هاتووه و خودا ده‌ڵێت:» ئه‌مه نیشانه‌ی میساقی ئه‌به‌دییه كه خۆم دروستم كردووه له نێوان خۆم و ئێوه و مه‌خلوقاته زیندووه‌كانی تر كه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌ژین، ئه‌م قه‌وسه كه له ناو هه‌وره‌كاندا دروستم كردووه، وه‌كو نیشانه‌ی میساقێكه له نێوان خۆم و ئێوه‌دا.
به‌ڵام ته‌فسیری میكانیكی، یان زانستی به جۆرێكی تر باس له دیارده‌ی په‌لكه زێڕینه ده‌كات، كه پشت به یاساكانی زانستی سروشتی ده‌به‌ستێت، پێی وایه كه دروستبوونی په‌لكه زێڕینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ئه‌نجامی تێك‌شكان و تێكچوونی تیشكه‌كانی خۆره له‌پاش باران بارین.
ته‌فسیری هۆئامێز بۆ خوڵقاندنی» خۆر و مانگ و ئاژه‌ڵ و ئاو و هه‌موو دیارده سروشتییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌ڵێت: خودا هه‌موو ئه‌م دیارده‌و شتانه‌ی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ خوڵقاندووه .
با وابیر بكه‌ینه‌وه كه هۆ و ئامانجێكی مه‌زن له دروستبوونی جیهاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش عه‌قڵێكی مه‌زن ئه‌م كاره‌ی كردووه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه. ئه‌مه‌ش بنه‌مای تێڕوانینی دینی بوو بۆ جیهان، هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا خۆی به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی مرۆڤدا زاڵ كردبوو.
جیهان وه‌كو سیستمێكی ئه‌خلاقی
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیكره‌یه، باسی ئه‌و بۆچوونانه ده‌كه‌ین كه بیرمه‌نده میتافیزیكییه ئه‌ڵمانییه‌كان له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا نووسیویانه: شێوازی ئه‌خلاقی بۆ گه‌ردوون كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌كی هۆشیارانه له‌ناو ئاوه‌زی مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌م شێوازه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی جیهان هه‌یه، ئه‌مه‌شیان ناونا» ئاوه‌زی كامڵ یان پاشتر ناویان لێنا عه‌قڵی ره‌ها.
میتافیزیكییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه عه‌قڵی كامڵ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو به‌ها رۆحییه‌كانه به‌تایبه‌تی هه‌رسێ به‌های: هه‌ق، چاكه، جوانی. بۆ نموونه چه‌مكی (چاكه) پشت به‌و چاكه‌یه ده‌به‌ستێت كه له‌ناو عه‌قڵی كامڵدا هه‌یه، واته كاتێك ئه‌و شته خێره كه له‌لای عه‌قڵی كامڵ به (خێر) داده‌نرێت.
به‌مشێوه‌یه بۆچوونیان بۆ گه‌ردوون له‌وه‌دا كۆده‌بێته‌وه كه له بوونی گه‌ردووندا هۆ و ئامانجێك هه‌یه،ئه‌م ئامانجه‌ش
(چاكه)یه، ئه‌میش سیستمێكی ئه‌خلاقی چاكه‌ی دروستكردووه كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی چاكه ده‌ڕوات. دیاره هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌م بۆچوونه هه‌ر ماوه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆچوونی ئایینیان هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له كۆتاییدا هه‌ر چاكه سه‌رده‌كه‌وێت، یان له شته‌كاندا جۆره راستییه‌كی به‌هێز هه‌یه، كه به‌ره‌و چاكه ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌م «چاكه‌یه‌ش» هێز و توانایه‌كی به‌هێزی واشی نه‌بێت له جیهاندا ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا له كۆتاییدا هه‌ر ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش رێك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه گه‌ردوون كائینێكی زیندوو بێت وایه، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو كائینێكی هۆشیار، بۆ نموونه وه‌كو دره‌خت كائینێكی زیندوو نییه، به‌ڵام ره‌گ و ریشه‌یه‌كی هۆشیارانه‌ی هه‌یه كه به‌ناو قووڵاییدا شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ «ئامانجێكی» دیاریكراو، ئه‌و ئامانجه‌ش گه‌ڕان به دوای ته‌ڕییه له‌ناو زه‌ویدا، كه ئه‌میش هه‌ڵسووكه‌وتی دیاریده‌كات. به‌مشێویه گه‌ردوونیش، به پێی تێڕوانینی ئه‌مان، ئامانجێكی هه‌یه، ئه‌م ئامانجه‌ش هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی به‌ره‌و چاكه ده‌بات .
دیاره ئه‌م تێڕوانینه‌ش هیچ جیاواز نییە له‌و تێڕوانینه ئه‌خلاقیه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌یبوو. ئه‌میش له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان پشت به ئیراده «خودا، ره‌ها، عه‌قڵی كامڵ، رۆح» ده‌به‌ست و مرۆڤیش خاوه‌نی هیچ جۆره ئیراده‌یه‌كی نه‌بوو، ئه‌مه‌شیان ناو لێنا»بابه‌تی بوونی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان «.
تێڕوانین بۆ جیهان له سه‌رده‌می مۆدێرندا
پشکنینە جیۆلۆجییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه ته‌مه‌نی زه‌وی ده‌گاته نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ، ئه‌مه‌ش دژ به تێڕوانینی سه‌ده‌ی كۆن بوو، كه پێی وابوو زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا دروستبووه.
پاشانیش تیۆری داروین په‌یدا بوو، كه داڕمان و شڵه‌ژانێكی گه‌وره‌ی له‌ناو عه‌قڵی دینیدا دروستكرد، كاتێك داروین وتی، دروستبوونی مرۆڤ په‌یوه‌ندیی به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌یه (مرۆڤ له مه‌یموونه‌وه دروستبووه). ئه‌مه‌و چه‌ندین داهێنانی تری نوێ، كه بۆچوونه‌كانی ناو كتێبه پیرۆزه‌كانی تووشی شۆكێكی گه‌وره كرد.
دیاره ئه‌مانه‌ش ته‌نها شۆكێك نه‌بوون بۆ ته‌مه‌نی زه‌وی یان مرۆڤ و شتی تر، به‌ڵكو ئه‌مه كوده‌تایه‌ك بوو به‌سه‌ر هه‌موو تێڕوانینه دینیه‌كاندا. دیاره زانستی جیۆلۆجیا و تیۆری پێشكه‌وتن (داروین) له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا، توانی چه‌مكی مرۆڤ بۆ جیهان بگۆڕێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ببووه دوژمنی سه‌ره‌كی ئیمانی دینی، بریتیی بوو له زانستی گه‌ردوونناسی، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا، هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر به داهێنانه‌كانی زاناكان به‌تایبه‌تی كبله‌ر و گالیلۆ هه‌بوو.
سه‌رچاوه: سایتی الآوان