گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

08:05 - 2022-03-10
هەمەرەنگ
509 جار خوێندراوەتەوە
کامێلا کابیلۆ

گۆرانیبێژی جیهانیی «کامێلا کابیلۆ» نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەشی بینەرێکی زۆری هەبوو.
«Bam Bam» ناوی گۆرانییە نوێکەی ئەم گۆرانیبێژەیە و دوای ئەوەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردەوە لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 9 ملیۆن بینەری هەبوو.
«کامێلا کابیلۆ» لەم گۆرانییە نوێیەیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی لاو ئێد شیران دەردەکەون و کلیپەکەیان بۆتە جێی رەزامەندیی گوێگران و هەوادارانیان.
«کامێلا کابیلۆ» گۆرانیبێژ و نووسەرێکی کوبییە، لە سەرەتای ژیانی هونەریدا ئەندامی گرووپی میوزیکی کچانی «فیف هارمۆنی» وڵاتەکەی بووە، سەرەتای دەرکەوتنی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بوو بە ناوی «دەزانم هاوینی رابردوو چیت کرد»، ئەم گۆرانییەی لە ئەمریکا پلەی بیستەمی لە لیستی سەد باشترین گۆرانی ساڵی 2015دا بەدەستهێنا. پاشان ساڵی 2016 لەگەڵ گۆرانیبێژ «ماشین کێلی» گۆرانییەکیان بەناوی «شتە خراپەکان» بڵاوکردەوە و ئەم گۆرانییەشیان پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
دوای ئەمانە بەردەوامبوو لە گۆرانی وتن و بە تەنها چەندین بەرهەمی سەرکەوتووی تری بڵاوکردەوە، هەروەها ساڵی 2018 یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی خستە بەردەستی گوێگر و هەوادارانی و ئەم ئەلبوومەشی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەمە جگەلەوەی ئەم ئەلبوومەی لەلایەن رەخنەگرانی بواری میوزیکەوە گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا و ئەلبوومەکەیان بە کارێکی سەرکەوتوو داناو بڕوانامەی بەرهەمهێنانی تۆمارکردنی ئەمریکایان پێبەخشی، دوای ئەم سەرکەوتنەی ئەم گۆرانیبێژە بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی کارە هونەرییەکانی و تائێستاش چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە: دوو خەڵاتی گرامی، پێنج خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی، خەڵاتێکی بیلبۆرد و چەندین خەڵاتی تر.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان