رانیا فەرید شەوقی لە ژیانی هونەریدا باوکم بزوێنەری سەرەکیم بوو

08:08 - 2022-03-12
هەمەرەنگ
481 جار خوێندراوەتەوە
رانیا فەرید

ئەکتەری میسری رانیا فەرید شەوقی کچی ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای میسری فەرید شەوقییە، لە ساڵی 1974 لە قاهیرە لە دایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی ساڵی 1993 بوو لە فیلمێکدا بەشداری پاڵەوانێتییەکەی کرد لەگەڵ باوکی بە ناوی «آه و آه من شربات» دوای ئەوە چەندین کاری سینەما و تەلەفزیۆن و شانۆیی پێشکەش کردووە و توانیوێتی بە تواناکانی لە نواندندا جێی خۆی بکاتەوە دیارترین ئەو زنجیرە تەلەفزیۆنییانەی پیشکەشی کردوون بریتین لە (خالتی صفیة و الدیر، الخروج من المأزق، الشارع الجدید، الضوء الشارد، الرجل الآخر، الماضي يعود الآن، يوم عسل يوم بصل..هتد) .
لە ژیانی تایبەتیدا رانیا سێ جار شووی کردووە شووی یەکەمی هەشت ساڵی خایاند و بوونە خاوەنی دوو کچ، داوی ئەوە شووی بە ئەستێرەی میسری موستەفا فەهمی کرد، بەڵام ساڵی 2012 دوای چەندین کێشە جیابوونەوە، دواجار ساڵی 2015 شووی بە تامر الصراف کرد کە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی ریکلامە.
رانیا لە بارەی باوکییەوە دەڵێت: ئەو پاڵنەر و بزوێنەری سەرەکیم بوو لە ژیانمدا وەکو هونەرمەند و پاڵپشتییەکی زۆری لێدەکردم، هەروەها باس لەوە دەکات کاتێک لە فیلمی «المقامر» دا رۆڵی سەماکەرێکی بینیووە هەرچەندە جلی سەماکەی داپۆشراو بووە و جەستەی بەدەرەوە نەبووە، بەڵام باوکی زۆر لێی تووڕە بووە، چونکە بەتەواوەتی رەتیکردۆتەوە ئەو جۆرە رۆڵانە بگێڕێت.
هەروەها دەڵێت: شانازییە هەمیشە ناوی سیانی بوترێت، چونکە ئەو ناوە وەکو پاسپۆرتێک وابووە بۆ چوونە نێو دونیای هونەر و نواندنەوە و لە زۆر شوێندا جگە لە تواناکانی خۆی یارمەتیدەری بووە.
دیارترین فیلمەکانی بریتین لە (لیه یا هرم، مغلف بالشوکلاتة..هتد)، لە ساڵی 2000 ەوە رانیا لە سینەما دوورکەوتەوە و تەنیا لە هەندێ کاری دراما و شانۆدا بەشداری کردووە دوا کاریشی لە دوو زنجیرە درامادا بوو ساڵی 2019 بە ناوەکانی « أيام العسل، بالحب هنعدي» و شانۆیی « الملك لير» هەروەها تەنیا یەک جار فەوازیری رەمەزانی پێشکەشکردووە ساڵی 1996 بە ناوی « خد وهات « جگە لە پێشکەشکردنی چەند بەرنامەیەک «طبق النجوم» ساڵی 2003 لەگەڵ بەرنامەی «حيلهم بينهم كمان وكمان» ساڵی 2010.

سەرچاوە: arageek.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان