بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
لە کۆبوونەوەكەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، وەفدی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ھەرێم و دەرئەنجامی دیدار و گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێم و عیراق، دەستپێشخەرییان بۆ رزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عیراق خستەڕوو و داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری وەك سەرۆك مام جەلال بگێڕێت لە هێنانەكایەی زەمینەیەكی لەبار و گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانە. راشیانگەیاند، سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگەیەكی گەورە و كاریگەریان هەیە لە كۆكردنەوەی دژەكان و دەربازكردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی تێیكەوتووە.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان بۆ وەفدی میوان روونكردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە روون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لەپێناوی لێكتێگەیشتن و رێكەوتنێكی نیشتمانییە لەپێناوی بونیادنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە عیراق بەرەو كەناری سەقامگیری ببات.