مه‌حمود شێرزاد
مەحوی لەم شیعرەی خوارەوەدا ئاماژە بە بابەتێک دەکا ئەمڕۆ زانستی عەقڵانیش بەوردی کاری لەسەر دەکا. مەحوی دەڵێ:
دڵ لە ئیدراکی هەقیقەت بێ بەشە بێ داخی عیشق
مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکات
دڵ میشکی خۆی هەیە
ئێستا بە لێکۆڵینەوەی زانستی درکەوتووە دڵ مێشکی تایبەتی خۆی هەیە، واتە سیستمێکی دەماریی و گۆڕەپانێکی ئەلکترۆموگناتیسی تایبەت بە خۆی هەیە و پەیڕەوی لە مێشکی خۆی دەکا و تەنانەت بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو توانای ناردنی زانیاریی بۆ میشکی ناوسەریشمانی هەیە. ئەو بابەتە ئێستا بۆتە بەشێکی زانستی و پێی دەگوترێ نۆرۆکاردیۆلۆژی (Neurocardiology).، لە ماوەی دە ساڵی رابردوو تا ئێستا ئەم بەشە لە زانستی پزیشکیدا زۆر پەرەی سەندووە، ئێستا زاناکان باس لەوە دەکەن کە دڵ خاوەنی ناوەندێکی هۆشمەندی خۆیەتی و ئاگایی و مەعریفەی خۆی هەیە، هەروەها ئاگایی وەردەگرێ و دەیداتەوە.
زاناکانی دامەزراوەی (HeartMath) دەڵێن دڵ هەستەکانی وەک شادی و ئەشق و خۆشەویستی و...هتد هەست پێدەکا و خۆی سەربەخۆ لە مێشک دژکردەوەیەکی ئاگایانە نیشان دەدا. ئەوان دەڵێن گەورەترین گۆڕەپانی ئەلکترۆموگناتیسی لەشی مرۆڤ هی دڵە و هەموو لەشی داگرتووە و زانیاریی وەردەگرێ، دیارە ئەوان دەڵێن ئەو بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە. زاناکان بۆیان دەرکەوتووە هەم دڵ و هەم مێشک توانای دیناوی(شهود)یان هەیە، یانی دەتوانن پێش ئەوەی رووداوێک روو بدا ئەوان هەستی پێدەکەن و وەریدەگرن و هەر لەهەمان کاتدا دژکردەوە نیشان دەدەن.
دڵی ئەتەریی
لە کۆنەوە یۆگیی و عارفان ئەم هەقیقەتەیان زانیوە کە دڵ ناوەندی مەعریفە و زانستی راستەقینەیە، بەڵام نەک ئەو دڵە فیزیکییەی، بەڵکوو دڵی «ئەتەری» مرۆڤ کە بە سیستمی دەماریی ئەتەریی بە سەرچاوەی بنەڕەتی گەردوونەوە وەسڵە و لەوێوە زانست و مەعریفە وەردەگرێ. لە یۆگا دا بەو ناوەندە دەڵێن خولگەی وزەی ئاناهاتا یانی خولگەی وزەی دڵ، ئەم خولگەیە ناوەندی حەوت خولگە سەرەکییەکەیە، هەر کاتێ ئەم خولگەیە هاوسەنگ بێ ئەشقی بێ چاوەڕوانی و ئەشقی پەتی و هەمیشەیی لە کەسەکەدا پەرە دەستێنێ و ئەو ئەشقە وەک ئاگرێک هەرچی ناپاکی و چڵک و چەپەری سەر دڵی کەسەکەیە دەسووتێنێ، ئەم رووداوە دەبێتە هۆی وەسڵ بوونەوەی ئەم خولگەیە بە سەرچاوەی ژیانەوە، کە سەرچاوەیەکی بەهێزی بەئاگایە و ئەم بوونە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە.
عیرفانی عیشقی
حەزرەتی مەحوی لەم بەیتەی سەرەوەدا رێک ئاماژەی بەو هەقیقەتە کردووە. مه‌حوی لەم بەیتەدا ئاماژەیە بە ناوک و بنەڕەتی مەعریفەی کەونی و عیرفانی عیشقی و جیهانی دەکا. عیرفانی عیشقی دڵ ته‌وه‌ر و دڵ ناوه‌نده. واته ناوه‌نده‌که‌ی دڵه و هه‌ر به‌ده‌وری دڵیشدا ده‌خولێته‌وه. خولگەی دڵی ئەتەری خولگه‌ی عه‌شقه. له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا عارفانی سه‌ر به قوتابخانه‌ی خوراسان و به‌شێک له عارفانی کوردستانی ئێستا و کۆن عارفی عاشقن، واته عه‌شق رێ و رێباز و مه‌نزڵ و مه‌قسه‌دیانه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ده‌رکه‌وتووه هه‌ر عارفێک له دوو جه‌مسه‌ری ئاشق و ماشوق تێ نه‌په‌ڕیبێ و له ئه‌شقدا نه‌توابێته‌وه، نه‌بۆته عارف، به‌قه‌ولی مه‌ولانا تەنانەت ئه‌وه جۆش و خرۆشی ئه‌شقه که‌وتۆته شه‌رابه‌وه بۆیه سه‌رخۆشمان ده‌کا.
راڤەیەکی کورتی شیعرەکەی مەحوی
له‌م به‌یته‌ی سه‌ره‌وه‌ی مه‌حویدا، یەکەم: دڵ ناوەندی دەرککردنی هەقیقەتە، واته دڵ توانای ده‌رک کردن و تێگه‌یشتنی هه‌یه. زۆر که‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌زموون نه‌کردووه و هه‌روه‌ها روونکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌قڵ په‌سه‌ندیشی ده‌ست نه‌که‌وتووه، هۆشمه‌ندبوونی دڵ ره‌ت ده‌کاته‌وه. یۆگییه‌کان هه‌زاران ساڵ له‌وه پێش دڵی هۆشمه‌ندیان ئه‌زموون کردووه. مرۆڤ دوو دڵی هه‌یه، یه‌کێکیان دیاره و ره‌نگی سووره و کاری له‌گه‌ڵ خوێنه، بەڵام ئەویش رەهەندێکی ئەلکترۆموگناتیسی هەیە و مرۆڤەکان پێی ئاشنا نین، لە لەشیاندا کار دەکا و نایناسن، به‌ڵام دڵه‌که‌یتر ته‌نیا به چاوی رۆحی و به چاوی سێیه‌م ده‌بیندرێ، ئه‌م دڵه‌یان خۆی به‌ده‌ستی چاوی رواڵه‌ت بین و چه‌قۆی نه‌شته‌رگه‌ره‌کانه‌وه نادا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و که‌سانه له هه‌ندێ رێگه‌ی ئاسانه‌وه ده‌توانن تاقه‌که‌ی هه‌ست پێبکه‌ن. واتە لە پشت ئەم دڵە خوێنییە سوورەی هەمانە له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتمان دڵێکی سەوزمان هەیە کە لە یۆگا و عیرفانی جیهانیدا پێی دەگوترێ چاکرای ئاناهاتا یان چاکرای دڵ، ئه‌م دڵه هۆشمه‌نده و له جه‌سته‌ی دووه‌مماندا هه‌ڵکه‌وتووه و رێک ده‌که‌وته سه‌ر ئه‌م دڵه جه‌سته‌ییه‌مان. دڵ و ئەشق لە عیرفاندا و لە هەقیقەتیشدا رەنگیان سەوزە، ئەوانەی ئەم چاکرایەیان ئەزموون کردووە ئەمە دەزانن. ئەم چاکرایە دڵی کەونی ئێمەیە و پڕانای عەشق وەردەگرێ و تاقە و ئاگایی عەشق دەداتەوە، عەشقی بێ چاوەڕوانی و عەشقی بی تێبنی و ئازاد، یانی خۆر ئاسا بەر هەمووان دەکەوێ بە بێ ئەوەی تەنانەت چاوەڕوانی ئەوە بێ بەرامبەرەکانی سپاسی بکەن یان ئەویان خۆش بوێ یان هەر شتێکی‌تر. دڵ ئاگایی پێش مەرجی مێشک ئاگاییە.
مەحوی
ئینجا ژیر بە چاوی ئەشقەوە دەبێ بڕوانی، نەک بە هیچ چاوێکیتر. مەولاناش رێک هەمان شت دەڵێ. یانی روانینی ئاشقانە بۆ گشت لە هەموو کات و لە هەموو حاڵەتێکدا دوا پلەی دونیابینی ژیرانەیە. ئەم پێگەیە مسۆگەر نابێ ئەگەر کەسەکە خۆی لە بنەڕەتەوە نەناسیبێ و خۆی لەگەڵ هەموواندا لە یەکبووندا نەبینیبێ، واتە کەسەکە دەبێ لە یەکێتیبووندا بێ و بە دیناو «شهود» ئەزموونی کردبێ.
نه‌ک هه‌ر یۆگی و یۆگینییه‌کان، به‌ڵکو لە رۆژی یەکەمەوە هه‌موومان دەبێ ئەشقی بێ چاوەڕوانی و ئازاد لە هەموو کەس و له‌هەموو بیر و خەیاڵ و تێبنییەک لە خۆماندا پەروەردە بکەن، ئێمە دەبێ پەروەرێنی ئەشق بین، ئەشق پێش مەرجی ئەزموونەکانی ترە.