سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی چەند مامۆستا و زانایەکی ئایینی دەکەن

06:11 - 2024-04-01
کوردستان
173 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال،
مەکتەبی سکرتاریەت هەریەک لە مامۆستا و زانایانی ئاینی مامۆستا محەمەد عەبدوڵڵا، مامۆستا ئەحمەد حەسەن، مامۆستا تاهیر ئەحمەد، مامۆستا حسین حەمە موراد بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەدا مامۆستا نەجمەدین قادر، لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی کوردستان ئامادەیبوو، مەکتەبی سکرتاریەت لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی مامۆستا و زانایانی ئاینییان پرسی و هیوای تەندروستی باش و سەلامەتیان بۆخواستن و هەموو ئامادەییەکشیان دەڕبڕی بۆ خزمەتکردنیان.
هەر لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتاریەت پێزانییان بۆ رۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئاینی دەربڕی کە هەمیشە لە رووداو و پێشهاتەکاندا بەشێک بوون لە چارەسەر و ئاڕاستەکردنی خەڵک بەلایەنی باشە، لەو رووەوە جەختیانکردەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی مامۆستایانی ئاینیدا دەبن و بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردنیشیان رایەڵەیەکی بەهێزتر بنیاد دەنێنەوە پێکەوە درێژە بە خزمەتەکان ئەدەن و لە خزمەتی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان