كۆچەری بچكۆل لە ئەمریكا نمایشكرا

08:10 - 2022-03-13
هەمەرەنگ
542 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی سینەمایی «كۆچەری بچكۆل» لە فێستیڤاڵی فیلمی كوردی «لۆس ئەنجلۆلس» لە ئەمریكا نمایشكرا و پێشوازییەکی زۆری لێكرا. فیلمەکە دەرهێنانی سینەماكاری كورد «بەتین قوبادی»ەو «محەمەد ئەحمەدی» بەرهەمهێنەرێتی و لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لەو فێستیڤاڵە جیهانییەدا نمایشکرا.
لەم فیلمەدا ژمارەیەک ئەكتەری كورد و ئێرانی و تورك بەشداریی دەکەن، لەوانە: «فەرشید گەوێڵی، نادر فەلاح، پەریا وەزیری، عەزیز چابكورت، سوات ئوستا، محەمەد رەزا عەقدایی، یوسف مەحموود عەبدوالقادر، محەمەد مەحموود عەبدوالقادر».
فیلمی «كۆچەری بچكۆل» دووەمین فیلمی درێژی «بەتین قوبادی»یە و پێشتریش لە یەكەمین بەشی پێشبڕكێی «دەرهێنەرە نوێیەكان» لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ساو پاولۆ» لە بەرازیل و یەكەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی «مۆسكۆ» و لە بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی» لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆك» بەشداریی کردووە و نمایشکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان