لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ پێکهاتەیەکی گەلی کوردستان و هیچ ناوچەیەکی کوردستانیش نییە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو بە سەلامەت دەرباز بووبێت.
وتیشی، کوردانی فەیلی هەم لەبەر کوردبوون و هەم لەبەر شیعەبوونیان رووبەڕووی گەورەترین تاوان بوونەوە، بە هەزارانیان شەهیدکران و بە سەدان هەزاریشیان بە زۆرەملێ وڵاتبەدەر کران و ناسنامەی عیراقییان لێ سەنرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە یادی 44 ساڵەی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلیدا سەری رێز دادەنوێنین لە ئاستی شەهیدەکان و هەموو قوربانیانی کوردی فەیلیدا.