هەرێمی کوردستان: 886 كەس ململانێ لەسەر 100 کورسی پەرلەمان دەکەن

12:03 - 2024-04-07
کوردستان
228 جار خوێندراوەتەوە

سەدان کەس لە هەرێمی کوردستاندا، فۆرمی کاندیدبوونیان بۆ پەرلەمانی کوردستان پڕکردۆتەوە و لەسەر بە دەستهێنانی 100 کورسی پەرلەمان ململانێ دەکەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای  سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: 886 كەس فۆرمی کاندیدبوونیان پڕکردۆتەوە، لەو ژمارەیەدا 277 مێ و 609 نێرن.
هەروەها وتیشی، لە لایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە، لێکۆڵینەوە لە لێوەشاوەیی كاندیدەكان دەکرێت و ئەگەری هەیە ئەو لیستە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بە زیاتر لە 45 هەزار كارمەندی دەنگدان و سەر سندووقەکانە لە پارێزگاكانی هەرێم. تیروپشكی ژمارەی هاوپەیمانییەكان و لایەنی سیاسی و لیستی كاندیدە تاكە كەسییەكان سبەی دووشەممە 8/4/20247 لە بارەگای كۆمسیۆن دەستپێدەکات.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان