قوباد تاڵەبانی: کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆری نەبوو

02:56 - 2024-04-09
کوردستان
127 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵیادی روخانی رژێمی بەعس قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:

بە هەموو ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە.

 بە هەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت.

پیرۆز بێت یادی کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان