فەرەنسا چالاکوانێکی کوردی دیپۆرتی تورکیا کردەوە

01:16 - 2024-04-11
جیهان
113 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی فەرەنسا لەسەر داوای حکومەتی تورکیا، چالاکوانێکی کوردی دیپۆرت کردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پۆلیسی تورکیا، رایگەیاند: محەمەد کۆپال کاری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە بۆیە تورکیا دیپۆرتکردنەوەی لە فەرەنسا خواستووە.
لای خۆشیەوە ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا، نکۆڵی لەوە دەکات محەمەد کۆپاڵ ئەندامی پەکەکە بێت و رایگەیاند: کۆپاڵ تەنیا چالاکوانێکی کوردە و بە ناهەق فەرەنسا دیپۆرتی کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان