بەهۆی ئەگەری شەڕەوە بایدن پشووی کۆتایی هەفتەی هەڵوەشاندەوە

11:41 - 2024-04-13
جیهان
98 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، بەهۆی تەشەنەکردنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری دروستبوونی رووداوی چاوەڕواننەکراو و شەڕەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشووی کۆتایی هەفتەی هەڵوەشاندەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەشەنەی کردووە و بەوهۆیەوە بەپێویستیان زانیوە بۆ وەرگرتنی راوێژ لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن، بۆ وەرگرتنی پشووی کۆتایی هەفتە سەردانی ویلایەتی دیلاوێر بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان