هێرشە مووشەکییەکەی ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە

10:21 - 2024-04-14
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، داوا دەکەن هەردوولا بە لێپرسراوێتییەوە مامەڵە بکەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: ئەو هێرشە جێی نیگەرانی قوڵە و خزمەت بە هێوەرکردنەوەی ململانێکان ناکات. هەروەها هیواشی خواست ئێران و ئیسرائیل، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر نەکەن.
هاوکات هەر یەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و چین و بەریتانیا، خوازیارن بە زووترین کات کۆتایی بەو گرژیانە بێت و ناکۆکێیەکان لەوە زیاتر قوڵ نەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان