سه‌وسه‌ن عومه‌ر، ئه‌كته‌ر و ئاماده‌كار وپێشكه‌شكاره، ساڵی 1997 هاتۆتە نێو دنیای راگه‌یاندن، ماوه‌ی 27 ساڵه له راگه‌یاندن كار ده‌كات.
سه‌وسه‌ن به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: نواندن فاكته‌ری یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ بره‌ودان به كاره‌كه‌م، جگه له راگه‌یاندن له شانۆ و كاری دۆبلاژدا پسپۆڕم، ئێستا به‌رنامه‌ی (سپۆتلایت) پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته به سینه‌ما له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گه‌شتێكی هه‌واڵی هونه‌ریی رۆژانه له كه‌ناڵی كوردسات نیوز، تا ئێستا ده‌یان به‌رنامه و ریپۆرتاژ و فیلمی دۆكیومێنتاری و كاری دۆبلاژم هه‌بووه.
سه‌وسه‌ن وتیشی: سه‌باره‌ت به شانۆش، له 30 شانۆدا به‌شداریم كردووه، وه‌ك ئه‌كته‌ر و سه‌رجه‌م كاره شانۆییه‌كانم به‌لامه‌وه دڵخوازترینن، له ده‌یان كاری دۆبلاژدا كارم كردووه كه به سه‌دان سه‌عات كاری دۆبلاژ مه‌زه‌نده ده‌كرێ، (كچه وردیله) هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی تر كه به‌شداریم تێدا كردوون، به‌لامه‌وه خۆشه‌ویسته، له‌و رووه‌وه كه ره‌نگه ئه‌و كاره‌كته‌ره له‌لای بینه‌ران خۆشه‌ویستتر بێت، و ئه‌و كاره‌كته‌ره له بیره‌وه‌ریی بینه‌راندا به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌و ناوه‌وه بانگ ده‌كرێم، ئه‌وه‌ش مایه‌ی سه‌روه‌رییه بۆمن كه توانیومه له‌ناو دڵ و ده‌روونی بینه‌راندا بمێنمه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م كاره‌كانی تریشم هاوشێوه‌ی كچه وردیله ره‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی من بووه بۆ كاری دۆبلاژ كه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هونه‌ری نواندن.
دیانا ئه‌حمه‌د