یانەكانی سەروی ریزبەندی لەكوردستان یاریی دەكەن

11:48 - 2024-04-21
وەرزش
74 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل


ئەمڕۆ یەكشەممە 21/4/2024 كاروانی یارییەكانی هەفتەی 23 ی خولی ئەستێرەكانی عیراق دەكەوێتە رێ و یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە تا رۆژی سێشەممەی ئایندە بەردەوام دەبن.
لەم هەفتە نوێەی یارییەكاندا، تەنیا دوو یاریی نەبێت دواخراوە ئەوانیش هەردوو یاریی (نەورۆز × تەڵەبە) و (زاخۆ × قووە جەوی)  سەرجەم یارییەكانی تر دەكرێن.
یاریگای هەولێر یارییەكی گرنگ لە خۆ دەگرێت و تیایدا شورتەی یەكەمی خولەكە دەچێتە هەولێر و لەگەڵ هەولێر یاریی دەكات، زەورای چوارەمی ریزبەندیش رۆژی سێشەممەی ئایندە مویانداریی لە یانەی نەفتی بەسرە دەكات كە 17 یەمینی ریزبەندییەو 21 خاڵی هەیە، دهۆكی پێنجەمی ریزبەندییش كە خاوەنی 34 خاڵە، میوانداریی لە نەوتی وەسەت دەكات كە ئەم دوا تیپی ریزبەندیی خولەكەیە.
گرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە بەمشێوەیە دەكرێن:

یەكشەممە 21/4
*هەولێر × شورتە-سەعات 8:30 شەو-لە یارگای هەولێر.

دووشەممە 22/4
**حدود×نەفت -سەعات 3:45 ی عەسر لە یاریگای ئەحمەد رازی.
*دهۆك×نەوتی وەسەت  -سەعات 6:15 ی ئێوارە لەیاریگای دهۆك.
سێشەممە 23/4
*نەجەف × ئەمانەی بەغدا -سەعات 8:30 شەو لە یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف.
*زەورا ×نەوتی بەسرە -سەعات 9:10 ی شەو لە یاریگای زەورا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان