پلەی ئۆف دەستیپێكردووە

09:53 - 2024-04-23
وەرزش
46 جار خوێندراوەتەوە
خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA)  یارییەكانی قۆناغی ناوچەكان (یەكەم)ی تێپەڕاندو ئێستا پێی ناوەتە قۆناغی (دووەم) و پلەی ئۆفەوە.
لە قۆناغی یەكەمەوە لە هەردوو ناوچەی خۆرهەڵات و خۆر ئاواوە 16 تیپ توانیان بگەنە قۆناغی پلەی ئۆف، 8 تیپی یەكەم تا هەشتەمی ناوچەی خۆر هەڵات و هەشت تیپی یەكەم تا هەشتەمی ناوچەی خۆر ئاوا.

سیستمی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفیش بەمشێوەیەیە:
*یەكەم تا هەشتەم لە هەردوو ناوچەكە دەگەنە قۆناغی پلەی ئۆف.
*لەم قۆناغەدا یەكەم بەرامبەر هەشتەم، دووەم بەرامبەر حەوتەم، سێیەم بەرامبەر شەشەم، چوارەم بەرامبەر پێنجەمی ناوچەكان یاریی دەكەن.
*هەركام لەم تیپانە توانی لە كۆی 8 یاریی 3+1 یاریی لەوی تر بباتەوە ئەوا دەگاتە قۆناغی دووەمی یارییەكانی پلەی ئۆف.
*پاڵەوانی هەردوو ناوچەكە یاریی كۆتایی ئەمساڵ دەكەن.
ئێستا یارییەكان دەستیان پێكردووەو هێشتا لەسەرەتادایە.

یارییەكان
تا بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، یەكەم جەولە لە یارییەکان کراوە، لە هەمان كاتیشدا وەك لەسەرەتادا باسكرا، چۆنییەتی بەریەككەوتنی تیپەكانیش 1×8، 2×7، 3×6، 4×5 بووە، ریزبەندی و تەواوی ئەنجامەکانی یەكەم  یاریی تیپە بەشدارەکان کە كردوویانە بەمشێوەیەیە :

ناوچەی خۆر هەڵات
*بۆستۆن سێڵتیسك       114  × 94      مەیامی هیت.
*كلیڤلاند كافالیێرس       97   × 83     ئۆرلاندۆ ماجیك.
*میلۆكی باكس            109 × 94    ئیندیانا وێڵز.
*فلادلفیا س. سكسەرس   104 × 111   نیویۆرك نیكس.

ناوچەی خۆرئاوا
*ئۆكلاهۆما سیتی 94 × 92   نیو ئۆرلیانز پیلیكانس.
*لۆس ئەنجلس كلیپەرس 109 × 97  داڵاس مافریكس.
*مینیسۆتا تیمپەر وڵڤس 120 × 95   فینیكس سانس.
*دینڤەر ناگاتس          114 × 103 لۆس ئەنجلس لەیكەرس.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان