چەند زانیارییەك لەسەر تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریس

10:05 - 2024-04-23
وەرزش
47 جار خوێندراوەتەوە

هاوینی ئایندە و لە نێوان رۆژانی 26/7 تا 11/8/2024 ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوە دەچێت، وا لەم باسەدا تیشكێك دەخەینە سەر خولی تۆپی پێی كوڕان و کچانی وڵاتانی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە.

خولی کوڕان
لە خولی تۆپی پێی كوڕاندا 16 هەڵبژاردە بەشداریی دوا یارییەكان دەكەن، تائێستا ئەم هەڵبژاردانە توانیویانە هەریەكەیان جێگەیەك بۆخۆی لە دوا یارییەكاندا بگرێت و هەڵبژاردەكانیش ئەمانەی خوارەوەن:  (میسر، ئیسپانیا، ئەمریكا، ئیسرائیل، مالی، مەغریب، نیوزیلەندا، دۆمنیكان، ئۆكرانیا، ئەرجەنتین، پاراگوای، فەرەنسا)، ئەمانە 12 وڵاتی بەشداریی دوا یارییەكانن، چوار هەڵبژاردە ماون بگەنە دوا یارییەكان.
بۆ دیارییكردنی ئەو هەڵبژاردانەش كە زۆربەیان هەڵبژاردەكانی ئاسیا دەبن، ئێستا لە قەتەر خولی جامی وڵاتانی ئاسیا بۆ ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لە 23 ساڵ كەمترە لە رۆژی 15/4 - ەوە دەستیپێكردووەو تا 3/5/2024 بەردەوام دەبن، لەم خولەوە سێ هەڵبژاردەی ئاسیا دەگەنە ئۆڵۆمپیاد، بەوەش سیانزەیەم تا پانزیەمین هەڵبژاردە دەردەكەون، چوارەمی ئەم خولەش یاریی پاشكۆ پاڵاوتن لەگەڵ نوێنەری كیشوەری ئەفریقیا (غینیا) دەكات و براوەی ئەم یارییەش كە رۆژی 9/5/2024 لە فەرەنسا دەكرێت، دەبێتە 16 یەمین و دوا هەڵبژاردەی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە.
پێش ئەوەی ئەو چوار هەڵبژاردەیەی تر دەربكەون، قورعە بۆ دوا یارییەكانیش كراوەو هەڵبژاردە بەشدارەكان بەمشێوەیە بەسەر 4 گروپدا دابەشكراون:
* گروپی یەكەم (فەرەنسا، نیوزیلەندا، ئەمریكا، براوەی پاشكۆی پاڵاوتن).
* گروپی دووەم (ئەرجەنتین، مەغریب، سێیەمی ئاسیا، ئۆكرانیا).
* گروپی سێیەم (دووەمی ئاسیا،ئیسپانیا، میسر، دۆمنیكان).
* گروپی چوارەم ( یەكەمی ئاسیا، پاراگوای، مالی، ئیسرائیل).

هاوینی ئایندە و لە نێوان رۆژانی 26/7 تا 11/8/2024 ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوە دەچێت، وا لەم باسەدا تیشكێك دەخەینە سەر خولی تۆپی پێی كوڕان و کچانی وڵاتانی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە.


خولی كچان
سەبارەت بە خولی كچانیش بەهەمان شێوەی خولی كوڕان، سەرجەم هەڵبژاردەكان دەركەوتوون تەنیا دوو هەڵبژاردەی كیشوەری ئەفریقا نەبێت، تەنانەت قورعە بۆ هەڵبژاردە بەشدارەكانیش كراوەو قورعەكە بەمشێوەیە دەرچووە:
* گروپی یەكەم (فەرەنسا، كۆڵۆمبیا، كەنەدا، نیوزیلەندا).
* گروپی دووەم (ئەمریكا، دووەمی ئەفریقا، ئەڵمانیا، ئوستورالیا).
* گروپی سێیەم(ئیسپانیا، ژاپۆن، یەكەمی ئەفریقا، بەرازیل).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان