دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 20/4/2024 له شاری ئاخن له ئه‌ڵمانیا، هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی كورد ئالان عارف له‌گه‌ڵ هاوڕێ بیانییه‌كانی كۆنسێرتێكی سه‌ركه‌وتووی میوزیكیان ئه‌نجامدا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستانی نوێی ئالان عارف رایگه‌یاند:
ئه‌م تیپه‌ی ئێمه ماوه‌ی پێنج ساڵه دامه‌زراوه، كه پێكهاتبوو له 3 ژه‌نیاری كه‌مانچه و یه‌ك ژه‌نیاری پیانۆ، به‌ڵام یه‌كێك له ژهنیارهكانی كهمانچهمان كۆچی دواییكرد، ئێستا دوو كه‌مانچه و پیانۆیه‌ك ماوینه‌ته‌وه. ئامانجمان له‌و دوو كه‌مانچه‌یه، كه یه‌كێكیان منم وه‌كو رۆژههڵاتییهك و ئه‌وه‌ی تریش هاوڕێیه‌كمه خه‌ڵكی بولگاریایه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، به‌و مانایه‌ی ئه‌م دوو كه‌مانچه‌یه دیالۆگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، من وه‌كو كوردێك و ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وروپییه‌ك. ئه‌مه‌ش بێگومان خۆی له‌خۆیدا داهێنان و تازه‌گه‌رییه له بواری میوزیكی كوردی و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپیش، بۆیه ئێمه پێشتر له‌ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا نمایشمان كرد، دواتریش له شاری ئاخن به‌هه‌مان شێوه نمایشمان كرده‌وه، زۆر جێگای سه‌رنجی بینه‌ران و گوێ‌گران بوو كه به‌م شێوازه نوێیه كۆنسێرته‌كه‌مان پێشكه‌شكرد.
ئالان عارف وتیشی: بۆ نموونه ئێمه چه‌ند پارچه میوزیكێكی فۆلكلۆری كوردییمان هێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ده‌یژه‌نین و له سێ ئامێردا كۆمان كردۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، چونكه له‌وانه‌یه بۆ ئۆركێسترایه‌كی 50 بۆ 60 كه‌سی ئاسان بێت، به‌ڵام به سێ ئامێر قورسه و كاری زۆری ده‌وێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه توانیمان په‌یامه‌كه‌ی خۆمان بگەیەنین.
ئالان، وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كوردپه‌روه‌ر، وتیشی: ئێمه به‌م كاره توانیمان به‌رده‌وام بین له‌وه‌ی بڵێین ئێمه‌ی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن زمان و كه‌لتووری خۆمانین كه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، بۆیه گرنگه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن داكۆكی له‌مانه‌وه‌ی كه‌لتوور و زمان بكه‌ن.
شایانی باسه، بڕیاریشه رۆژانی 10 و 11/5/2024، له‌سه‌ر بانگهێشتی په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی هه‌مان كۆنسێرتێك له شاری به‌غدا ساز بكه‌ن و دواتریش له شاری هه‌ولێر بۆیان رێكده‌خرێت و دواجار ئالان وتیشی: به‌و هیوایه‌ی ئه‌م كۆنسێرته بێته سلێمانیش و سلێمانیش ئامێزمان بۆ بگرێته‌وه.
كۆمار مه‌سعود