سەرۆك هۆزی بەنو مالیك، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەوەی خستەڕوو كە «بەسرە شادەماری ئابووریی عیراقە، بەڵام زۆرێك لە ناوچەكانی پارێزگاكە بەدەست كەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و خەڵكەكەشی لە نەداری و هەژاریدا دەژین».
عەبدولسەلام مالیكی سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك هۆزی بەنو مالیك، لە درێژەی قسەكانیدا، راشیدەگەیەنێت: «بەهۆی پیسبوونی ژینگەی پارێزگاكە، كە چەندین هۆكاری هەیە، نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەتایبەتی شێرپەنجە بڵاوبوونەتەوە».
ئاماژەی بەوەشكردووە كە سنووری پارێزگاكە بەگشتی پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری و بوژانەوە هەیە و دەڵێت: ئەو پارەیەی وەك پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان تەرخانكراوە، ئەگەر بەتەواوی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا خەرج بكرێت، ئاوەدانیی زۆر روو لە بەسرە دەكات، بەڵام بەو شێوەیە نییە و ئێستا حكومەتی عیراق 18 ملیار دۆلاری پارەی پترۆدۆلار قەرزاری بەسرەیە.
لە ژمارەكانی داهاتوودا
دەقی دیدارەكە بڵاودەكەینەوە