بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد دەکات

06:27 - 2022-06-12
ئابووری
1336 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانە غاز دەڵێت، بەھۆی فراوانکردنی کێڵگەکان لە ناوەڕاستی ساڵی 2023دا رێژەی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ زیاد دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، کۆمپانیاکە رۆژانە ھەزار تۆن غازی شلکراو "ئێڵ پی جی" و 15 ھەزار بەرمیل غازی خەستکراو "بی پی دی" بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی 2023ش فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر تەواو دەبێت و لە ئەنجامدا بەرھەمھێنانی کێڵگەکە بە رێژەی 25% زیاد دەکات.

وتیشی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھاندا کاریگەری باشی لەسەر بەرھەمھێنان و کارکردنی کۆمپانیاکە دەبێت.

#ئابووری #غازی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان