لە پێنج مانگدا 48 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراون

06:29 - 2022-06-12
ئابووری
1113 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 48 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون و ھاوردەی ئۆتۆمبێلیش رووی لە زیادبوونە.

وەزارەتی بازرگانی ھەرێم راگەیاند، ژمارەی پێدانی مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، ساڵانە زیاتر لە 100 مۆڵەت دەدرێت بە بازرگانانی ئەو بوارە و بەشی زۆری ئەوەشی ھاوردە دەکرێت ئۆتۆمبێلە.

ئاماژەی بۆئەوەش کردووە، ساڵی رابردوو بە بەھای 400 ملیۆن دۆلار، زیاتر لە 110 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ساڵی 2020یش 90 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراوە.






#ئابووری #ئۆتۆمبێل

بابەتە پەیوەندیدارەکان