زانكۆكانی عیراق لە زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە

11:02 - 2024-04-28
وەرزش
68 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

یەكێتیی ناوەندیی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی عیراق بە هاوكاری لقی سلێمانی یەكێتییەكە و زانكۆی سلێمانی، بۆ ماوەی دوو رۆژ پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی زانكۆكانی عیراقی رێكخست.
رۆژی هەینی 26/4 پێشبڕكێیەكانی نێوان خوێندكارە كوڕ و كچەكانی زانۆكانی عیراق دەستیپێكرد و رۆژی دواتر شەممە  27/4/2024 كۆتاییهات، 16 زانكۆی عیراق كە زۆرینەیان زانكۆكانی كوردستان بوون بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییەدا كرد، (10 زانكۆی كوردستان و 6 زانكۆی شارەكانی تری عیراق).
سەرجەم پێشبڕكێیەكان لە یاریگای كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشیی زانكۆی سلێمانی بەڕێوە چوون، لەسەرەتای پاڵەوانێتییەكەدا، ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە تۆمار كران كە لە پەیجی رەسمی كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانییەوە وەرگیراون:
*ڕاکردنی (4×100) مەتر-کچان:
-پلەی یەکەم (زانکۆی سلێمانی) ، 58-28 سانیە.
-پلەی دووەم (زانکۆی کەرکوک) ، 1:00:28دەقیقە.
-پلەی سێیەم (زانکۆی دهۆک) ، 1:02:40 دەقیقە.
*ڕاکردنی (400) مەتر-کچان:
- پلەی یەکەم ( بەرا مەمدوح)-زانکۆی كوفه،  56:69 سانیە.
- پلەی دووەم (یوسرا ئیبراهیم)-زانکۆی سەڵاحەدین، 1:13:00 دەقیقە.
- پلەی سێیەم (شاجوان بەهرۆز)-زانکۆی سلێمانی،1:18:00 دەقیقە.
*یەک بازی کچان:
-پلەی یەکەم (روەیدە حەسەن)-زانکۆی کەرکوک، 5 مەتر.
-پلەی دووەم (دوران فەرمان)-زانکۆی سۆران، 3:95 مەتر.
-پلەی سێیەم (زیلان بیلال کەمال) - زانکۆی دهۆک، 3:66 مەتر.
*ڕاکردنی (100) م کچان:
-پلەی یەکەم (لاڤین ڕەشید)-زانکۆی سۆران، 14:66 سانیە.
-پلەی دووەم (خەرمان قادر)-زانکۆی سلێمانی، 14:82 سانیە.
-پلەی سێیەم (یوسرا ابراهیم) - زانکۆی سەڵاحەدین، 15:06 سانیە.
*ڕاکردنی (100) م کوڕان:
-پلەی یەکەم (حەیدەر ستار)-زانکۆی واست، 10:45 سانیە.
-پلەی دووەم (مورتەزا ئەسغەر) - زانکۆی کوفە،10:52سانیە.
-پلەی سێیەم (محەمەد ساهیر)-زانکۆی موسڵ، 10:61 سانیە.
دەبێت دوێنێ شەممە 27/4/2024 پاڵەوانێتییەکە کۆتاییهاتبێت و لە ژمارەی ئایندەی ستادیۆمدا تیشکێک دەخەینە سەر ئەنجامە کۆتاییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان