كوردستانی نوێ- ئیدریس جه‌بار
كاروان ئه‌نوه‌ر بۆ كوردستانی نوێ: ئه‌گه‌ر نییه‌تێك هه‌بێت بۆ به‌ستنی كۆنگره، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دەبه‌سترێت
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، باس له هۆكاری دواكه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كات و ره‌تیده‌كاته‌وه ״نه‌بوونی بودجه״ هۆكارێكی به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌كه بێت.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگه‌یاند: ماوه‌ی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به‌سه‌رچووه و كۆنگره‌ی له كاتی خۆیدا نه‌كردووه، وتیشی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كۆنگره، هاتنه‌پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بوو، له ساڵانی دوای شه‌ڕه‌كه‌ش، به‌ستنی كۆنگره هه‌ر به هه‌ڵپه‌سێردراوی مایه‌وه و كۆنگره نه‌به‌سترا.
به‌پێی لێدوانی كاروان ئه‌نوه‌ر ״ئه‌گه‌ر نییه‌تێك هه‌بێت بۆ به‌ستنی كۆنگره، ده‌كرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ببه‌سترێت، له حاڵه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌شدا، كۆنگره‌یه‌كی نائاسایی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی زیاتر له نۆ ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی خۆیدا تێپه‌ڕیوه״.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایه بودجه هۆكارێكی به‌رده‌م نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسانه؟ سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، وتی: بودجه‌ی كۆنگره دابینكراوه، ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین هه‌م جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه تێچووی به‌ستنی كۆنگره‌كه له‌ئه‌ستۆبگرن، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ به‌ستنی كۆنگره، بوونی نییه‌تێكی دروسته كه ده‌كرێت لێوه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسانی
كوردستان ببه‌سترێت.