پێویستە هەموو ساڵێک ژنان چاودێری شێرپەنجەی مەمک بکەن

12:02 - 2024-05-05
هەمەرەنگ
41 جار خوێندراوەتەوە


پسپۆڕانی ئەمریکا داوا دەکەن، ژنان لە دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە هەموو ساڵێک لەدژی شێرپەنجەی مەمک چاودێری دۆخی تەندروستی خۆیان بکەن.
لەو بارەیەوە دامەزراوەی بەرنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، رایگەیاند: تەمەنی چاودێری شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، بۆ تەمەنی 40 ساڵی دابەزیوە و پێویستە ساڵانە ژنان خۆیان بپشکنن.
هەروەها وتیشی: پشکنین بۆ چاودێری شێرپەنجەی مەمک، لە تەمەنی 40 تاکو 76 ساڵی، پێویستە هەموو ساڵێک بێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە، کەسی تووشبوو زوو چارە بکرێت.
هاوکات ئاشکراشیکرد: ساڵانە لە ئەمریکا 260 هەزار کەس بە شێرپەنجە دەمرن و لەو ژمارەیەدا 63 هەزار ژن بە هۆی شێرپەنجەی مەمکەوە گیان لەدەست دەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان