״دیدارێک لەگەڵ مامۆستایانی ئاینیدا״

12:01 - 2024-05-07
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، دووپاتیدەكاتەوە كە «هەمیشە مامۆستایانی ئاینی رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە پێگەیاندنی نەوەكانی گەلەكەماندا».
لەمیانی پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستای ئاینی لە گوندەكانی كۆیە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بە گرنگی و بایەخەوە لە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی روانی و وتی: «مامۆستایانی ئاینی هەموو كاتێك رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە پێگەیاندنی نەوەكانی گەلەكەمان و بڵاوكردنەوەی رۆحی پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا».
لە دیدارەكەدا، كە دوێنێ لە هەولێر بەڕێوەچوو، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، داوای لە مامۆستایانی ئاینی كرد بەردەوامبن لە وشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و رۆڵی زیاتر بگێڕن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیشی بۆ دووپاتكردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان