وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە زیانی هەرێمی کوردستاندایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرد کە دادگاکە سەبارەت بەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەریکرد و رایگهیاند: دواخستنی ههڵبژاردن پێگهی ههرێمی كوردستان لاواز دهكات.
وتیشی: پێموایە لایەنەکان تانە لە بڕیاری راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش تانەی لەو بڕیارە داوە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، یەکێتی سکاڵای لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تۆمارکردوە و هەروەها سکاڵای لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە کە بە کارەکانی هەڵنەستاوە.