بوو بە یاریزانی لیڤەرپوڵ

10:33 - 2022-06-14
وەرزش
457 جار خوێندراوەتەوە

یانەی بەنفیكای پرتوگالی رایگەیاند داروین نۆنیزی ئەستێرەی یانەكە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە دەكات، ئەمەش دوای چەندین رۆژ گفتوگۆ لە نێوان هەردوو یانە.
ماوەی هەفتەیەكە یانەی لیڤەرپوڵ بە بەهێزی هاتۆتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوە هێرشبەرە ئۆرۆگواییەكەی یانەی بەنفیكا و دواجاریش توانی ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ریزەكاتی.
بەنفیكا لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە كە گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ فرۆشتنی تەواوی بۆندی داروین نۆنیز بە یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر بە 75 ملیۆن یۆرۆ.
یانەكە ئاماژەی بەوەشداوە لە بۆندەكە گۆڕانكاری هەیە كە دەكرێت لە رێگەیەوە پارەی بۆندەكە بگات بە 100 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی بەهێز بكات، بەتایبەت كە ئەو یانەیە بە ئەگەری زۆر توانای سادیۆ مانی ئەستێرەی لەدەست دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش بۆندی لەگەڵ یەكێك لە باشترینە سەرە رمەكان كردوەو بەپێی سەرچاوەكانیش بۆندێك بۆ ماوەی شەش وەرز لەگەڵ یانەكە ئیمزا دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان