لە یادی 39 ساڵەی شەهیدبوونی قاسم كرێكاردا

10:06 - 2024-05-13
کوردستان
232 جار خوێندراوەتەوە
شەهید قاسم کرێکار

شەهیدی نەمر قاسم محەمەد حەسەن ناسراو بە قاسم كرێكار، لە دایكبووی ساڵی 1954ی گوندی (نێرەگین)ی ناحیەی دێگەڵەیە.
ساڵی 1977 پەیوەندی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، نهێنییەكان كردووە، بەهۆی كاروچالاكییەكانییەوە هەمان ساڵ لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیركراوە و خراوەتە ژێر ئەشكەنجەی سەختەوە، بەڵام ئازایانە دانی بەخۆیداگرت و هیچی نەدركاند، لە ئەنجامدا بە شەش ساڵ بەندكردن حوكم دراو  برایە زیندانی ئەبوغرێب، بەڵام لە لێبوردنە گشتییەكەی ساڵی 1979دا ئازادكرا و هەر دوای ئازاد كردنیشی، پەیوەندییكردەوە بە رێكخستنەوە.
باوكی شەهید فەرهاد مامۆستای ئاینی گوندی نێرەگین و كەسایەتییەكی ناوچەكەیان بووە، خاوەن هەستی نیشتیمانپەروەرانە و هەڵوێستی كوردانە بوو، بۆیە خۆی داوا لە لە فەرهادی كوڕی دەكات ببێت بە پێشمەرگە و ئەویش پاش ماوەیەك لە ئازادبوونی، هەر لە ساڵی 1979دا فەرمانەكەی باوكی جێبەجێ كرد و رویكردە شاخ.
لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا بەشداریی دەیان نەبەردیی و چالاكیی و داستانی پێشمەرگانەی كردووە و جارێكیش برینداركراوە، لەبەر تواناو لێهاتوویی كراوەتە كادری كۆمەڵایەتی لەناوچەكەدا و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی جوتیاران و هاووڵاتیانی گوندەكانی دەشتی كۆیە و بەستنی شەرغە، بەداخەوە، 39 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 13/5/1985دا، لە چالاكییەكدا و پاش بەرگرییەكی كەم وێنە لە بەرامبەر هێرشی بەرفراوانی رژێم بۆسەر گوندی سماقە كە زیاتر لە 12 سەعاتی خایاند، شەهیدكرا و گەیشتە كاروانی سەروەران و بووە پێنجەمین شەهیدی بنەماڵەكەی.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان