د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIAی راگەیاند: ئەگەر حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکانی عیراق جێبەجێنەکات، کێشە بۆ مووچەی مانگی ئایار دروست دەبێت.
وتیشی، پێویستە حکومەتی هەرێم پەلە بکات لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانییەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش روونە، کە دەڵێت: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لەبانکە حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێتەوە.
راشیگەیاند:" پەتی درۆ کورتە و دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک بانکی بازرگانی عیراقی TBI نەچۆتە ناو پڕۆژەی هەژماری من-ەوە، باشترە لەبری ئەم چەواشەکارییانە، حکومەتی هەرێم پەلە بکات لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆران.