سەرۆک بافڵ لە ئەمریکا: هەوڵی ئێمە لەپێناوی دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەدایە

03:45 - 2024-05-16
کوردستان
369 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە واشنتن، لەگەڵ ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناوی دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە، هێزێکی دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا پاراستنی کوردستان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان بێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵی بەردوامی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد لە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە و داواشیکرد، هاوکاری و هەماهەنگییەکان بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە بەردەوام بێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان