ئارۆ سەنگەر
جیاواز له نه‌ریتی ئه‌ستێره‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی له ده‌رگای پێشه‌وه‌ی سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆوه ماڵئاوایی له ریاڵ مه‌درید كرج و ئه‌و یاریزانه‌ش رایگه‌یاند له لووتكه ماڵئاوایی له باشترین یانه‌ی جیهان ده‌كات كه تیایدا بووه خاوه‌نی زۆرترین نازناو له مێژووی یانه‌كه.
مارسێلۆنا دوای 15 ساڵ یاریكردن له ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هاوینی ئه‌مساڵ بۆنده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی چی تر پێویستیان به تواناكه‌ی نه‌ماوه بۆنده‌كه‌یان نوێ نه‌كرده‌وه.
ماڵئاوایی كردنی مارسێلۆ له ریاڵ مه‌درید جیاوازه له ماڵئاوایی كردنی ئه‌ستێره و ئه‌فسانه‌كانی یانه‌كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه سه‌رجه‌میان به‌شێوه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا‌و له ده‌رگای پشته‌وه‌ی بیرنابیۆوه ماڵئاواییان كرد.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه دووچاری ره‌خنه‌ی زۆر بۆته‌وه به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌ستیره‌كان له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئیكه‌ر كاسیاس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرجیۆ رامۆس و پێش ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له رۆناڵدۆی دیارده و رائول گۆنزالێس و فرناندۆ هیێرۆ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ماڵئاواییان له یانه‌كه كرد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ مارسێلۆ دۆخه‌كه زۆر جیاوازبوو كه ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكرا و پێشتر یانه‌كه رایگه‌یاندبوو ئاهه‌نگی رێزلێنانی بۆ رێكده‌خه‌ن و دواجاریش دوای ئاهه‌نگێكی شایسته ماڵئاوایی لێكرا.
مارسێلۆ 2007 له فلۆمێنزیه‌وه په‌یوه‌ندی به ریاڵ مه‌درید كرد و له ئه‌وروپا ته‌نها بۆ ریاڵ مه‌درید یاری كردوه، لله‌و ماوه‌یه‌شدا 545 یاری به درێسی یانه‌كه كردوه‌و 38 گۆڵی كردوه و 103 گۆڵیشی دروست كردوه.
مارسێلۆ وه‌كو خاوه‌ن زۆرترین نازناو له مێژووی یانه‌كه ماڵئاوایی له یانه‌كه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه 6 نازناوی خولی ئیسپانیا و 5 چامپیۆنس لیگ و 4 مۆندیالی یانه‌كان و 3 سوپه‌ری ئه‌وروپا و 2 جامی شا و 5 جامی سوپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه واته 25 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه برده‌وه.
له كۆنگره‌ی ماڵئاوایی كردنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ش مارسێلۆ به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند خۆی به‌كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌بینێت كه ئه‌و ماوه زۆره له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریاڵ مه‌درید یاری كردوه.
مارسێلۆ وتی: ده‌مه‌وێت سوپاسی یانه‌كه بكه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كه به‌خته‌وه‌ر بووم به یاریكردن له‌گه‌ڵیان، له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندانی یانه‌كه، من له باشترین یانه‌ی جیهان بووم و مێژووم نووسییه‌وه.
له كۆتایشدا وتی: به‌رازیلم جێهێشت به‌هیواری یاریكردن بۆ یانه‌كی گه‌وره‌و به‌شداری له چامپیۆنس لیگ، به‌لام ئێستا وه‌كو خاوه‌ن زۆرترین نازناو له مێژووی مه‌زنترین یانه ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، ئه‌مرۆ رۆژی دڵخۆشیه كه به دڵخۆشیه‌وه ده‌گریم، كه لێره ده‌ڕۆم دڵخۆشم، هه‌موو خێزانه‌كه‌م شانازیم پێوه ده‌كات بۆیه كه‌سێكی به‌خته‌وه‌رم.
ئه‌مه ماڵئاوایی نییه چونكه هه‌ست ناكه‌م له ریاڵ مه‌درید ده‌ڕۆم، داهاتووی یانه‌كه زۆر پڕشنگداره، وه‌كو لاو گه‌یشتمه ئێره و وه‌كو پیاو ده‌ڕۆم سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.