دوو پاڵەوانێتیی گرنگ لە سلێمانی

11:30 - 2024-05-19
وەرزش
218 جار خوێندراوەتەوە
بەرەو گەیشتن بە ئۆڵۆمپیادی پاریس

تیشکۆ

بە سەرپەرشتی یەکێتیی تۆپی سەرمێزی عیراق، ماوەی دوو رۆژە لە هۆڵی زانکۆی سلێمانی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی خۆر ئاوای ئاسیا دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی دێت.
ئەم پاڵەوانێتییە هەڵبژاردەکانی  10وڵات بەشداریی تیادا دەکەن، لەم پاڵەوانێتییەشەوە یەکەمی کوڕان و یەکەمی کچان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس سەردەکەون.
هەر بە سەرپەرشتی یەکێتیی تۆپی سەرمێزی عیراق، لە شاری سلێمانی پاڵەوانییەتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا کۆتاییهات کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، لەم پاڵەوانێتییەدا سێ هەڵبژاردە بەشدارییان کردبوو، قەتەر یەکەم و سعودیە دووەم و عێراقیش پلەی سێیەمی گرت، بەمەش هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و سعودیە گەیشتنە دوا یارییەکانی پاڵەوانییەتی ئاسیا کە هاوینی ئەمساڵ لە چین بەڕێوە دەچێت.

دوو هەڵبژاردە گەیشتنە پاڵەوانێتی ئاسیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان