منداڵیکی ئوسترالی تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە

12:31 - 2022-06-15
هەمەرەنگ
532 جار خوێندراوەتەوە

ئا: لاڤان رەئووف

لە چەند رۆژی رابردوودا، ڤیدیۆی منداڵێکی ئوسترالی کە لە لایەن دایکییەوە بڵاوکراوەتەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و بۆتە جێی باس و سەرنج و زیاتر لە 46 ملیۆن بینەری هەبووە.
منداڵەکە ناوی (ئایلا سامەر موچا) یە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 دا لەدایکبووە و تووشی نەخۆشیی مایکرۆستۆمیای دوو لایەنە بووە، کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و کاریگەریی لەسەر جوانکاری و کارکردنی بۆشایی دەم هەیە و لە لایەن پزیشکەکانەوە بەکێشەیەکی پێش لەدایکبوون دادەنرێت کە بەهۆی کەم گەشەکردنەوە دروست دەبێت. 
خێزانەکە بەسەرسوڕمانەوە هەواڵەکەیان لە پزیشکانی ئوسترالیا وەرگرتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی پێیان راگەیاندون منداڵەکە  لە کاتێکدا لە سکی دایکیدا بووە، تووشی ئەم حاڵەتە بووە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Cleft Palate-Craniofacial Journal)  بڵاوکراوەتەوە، ئەمە 14 هەمین حاڵەتە لە جیهاندا و حاڵەتێکی دەگمەنە، ئەو دایک و باوکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە ئەوە شۆکێکی گەورە بووە چونکە پێش لەدایکبوونی منداڵەکەیان هەرگیز لەبارەی ئەم حاڵەتەوە نەیانزانیوە و نەیانبیستووە.
ئەو دایک و باوکە وێنە و ڤیدیۆی منداڵەکەیان لە رێگەی ئەکاونتی ئینستاگرام و تیک تۆکەوە بڵاوکردۆتەوە، ئامانجیان ئاگادارکردنەوەی کەسانی دیکەیە لەسەر ئەم حاڵەتە دەگمەنە کە رەنگە کاریگەری لەسەر شێوەی منداڵەکە و بەشێک لە ژیانی هەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان