نەورۆز بەحدود دۆڕا و یاریی داهاتووی لەگەڵ نەوتی مەیسانە

11:06 - 2024-05-22
وەرزش
223 جار خوێندراوەتەوە

تیپی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عیراقدا، یاریی هەفتەی 30 ی ئەم خولەی 1-2 بە حدود دۆڕاند، دەبوو ئەم هەفتەیەش بەرامبەر قووە جەوی یاریی بكردایە، بەڵام یارییەكەی دواخرا بۆ هەفتەی 32 کە لە یاریگای سلێمانی دەبێت، ئێستا یاریی هەفتەی 31 دەكات، ئەم یارییەشی رۆژی یەكشەممە 26/5 سەعات 4 ی عەسر لە یاریگای سلێمانی دەبێت.
لەم خولە بەهێزەی عیراقدا، تیپی یانەكانی نەورۆز و هەولێر و دهۆك و زاخۆ لە هەرێمی كوردستان بەشداریی دەكەن، یەكێتیی تۆپی پێی عیراق لە پەیجی رەسمی خۆی یارییەكانی هەفتەی 31 ی بەمشێوەیەی خوارەوە دیارییكردووە:
شەممە 25/5
*شورتە×قاسم.
*دهۆك×نەوتی بەسرە.
*كارەبا×مینا.
یەكشەممە 26/5
*حدود×تەڵەبە.
*نەورۆز×نەوتی میسان.
*ئەمانەی بەغدا×هەولێر.
دووشەممە 27/5
*كەربەلا×نەجەف.
*زاخۆ×نەفت.
*قووەجەوی×زەورا.
شایانی باسە ئێستا یانەی شورتە لە 29 یاریی خولەكەدا كە كردوونی، خاوەنی 64 خاڵە و یەكەمی ریزبەندییە، قووەجەوی-ش لە 28 یاریی خولەكە كە كردوونی 63 خاڵی هەیەو دووەمی ریزبەندییە، پاڵەوانی ئەمساڵی ئەم خولەش كەوتۆتە نێوان ئەم دوو یانەیە، چونكە زەورای سێیەم 56 خاڵی لە 29 یارییدا هەیە و زاخۆ و نەجەفیش چوارەم و پێنجەمی ریزبەندین و هەریەكەیان 49 خاڵی هەیە.
سەبەراەت بە یانەكانی تری كوردستان لەم خولەدا، ریزبەندیی یاریی و خاڵەكانیان بەمشێوەیەیە:
-6دهۆك(29یاری)(44خاڵ).
-7نەورۆز(29یاری)(44خاڵ).
-16هەولێر(27یاری)(28خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان