سیرینا ولیامزی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی دوای ساڵێك دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان و به‌شداری له گراندسلامی ویمبڵدۆن ده‌كات كه كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كات.
دواین یاری سیرینای 40 ساڵ ساڵی رابردوو بوو له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن كه دوای ئه‌وه به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌كردوه، ئه‌ویش به‌هۆی توشبوونی به پێكان.
سیرینا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی به به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن داوه كه رایگه‌یاندوه له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن ده‌تان بینێته‌وه.
ئه‌و كچه یاریزانه به‌هۆی به‌شداری نه‌كردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان دابه‌زیوه بۆ ریزبه‌ندی 1208ی جیهان، به‌ڵام دوای ئاشكرا كردنی چاكبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی ویمبڵدۆنه‌وه بلیتی وایه‌ڵد كاردی پێبه‌خشرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ پاڵاوتن له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه به‌شداری بكات.
ئه‌و كچه یاریزانه ئاماژه‌ی به به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی ئیستبۆرنیش داوه كه 19ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كات و ئاماده‌كاریه بۆ ویمبڵدۆن.
سیرینا له ویمبڵدۆن 7 جار له‌سه‌ر ئاستی تاك و شه‌ش جاریش له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دوانی بووه‌ته پاڵه‌وان.
ئه‌و كچه یاریزانه خاوه‌نی 23 نازناوی گراندسلامه، به‌ڵام له 2017ه‌وه هیچ نازناوێكی پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی نه‌بردۆته‌وه‌و له‌و كاته‌وه 4 یاری كۆتایی دۆڕاندوه.