قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی باش بۆ چارەسەری کێشەی بودجە و مووچە نراوە

07:50 - 2024-05-27
کوردستان
356 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق و پێكەوە تاوتوێی چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولایان كرد.

لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هاندانی وەبەرهێنەرانی رۆمانی بۆ وەبەرهێنان لە كوردستان، بە تایبەتیش لە بواری پیشەسازی خۆراكدا.
 جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە كارئاسانییەك بۆ كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە تا بەشداربن لە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووری هەرێمدا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ئەكادیمی لەن ێوان زانكۆكانی هەردوولادا كرا و قوباد تاڵەبانی ، داوایكرد حكومەتی رۆمانیا كارئاسانی زیاتر بكات بۆ خوێندكارانی هەرێم كە لەو وڵاتە دەخوێنن.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا قوباد تاڵەبانی وتی، ئێستا پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باشدایە و لە هەردوولاوە هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش كێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان