كاروان عومه‌ر
ناوه‌خت
ژماره‌كه نه‌ناسراوبوو، به‌م دره‌نگانی شه‌وه كێ بێت؟ ئاخر ته‌له‌فۆن له دوای ده‌ی شه‌و، خێری تێدا نییه، یا هه‌واڵی مردنی كه‌سێكت پێده‌ڵێن یان رووداوێكی ناخۆش روویداوه یان براده‌رێكی مه‌سته و تۆی به‌بیر هاتۆته‌وه، ده‌رده‌دڵت بۆ ده‌كات به‌گریانه‌وه وا هه‌ست ده‌كات تۆ فریادڕه‌سیت، بۆ رۆژی دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بای دیبێت و نه‌باران.
زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه به‌رده‌وام لێده‌دا، سه‌یری كاتژمێره‌كه‌م كرد رێك یانزه و هه‌ژده خوله‌كه، به‌خۆمم ده‌وت كێ بێت؟ هه‌ر كه‌سێك بێت چی له گیانم ده‌وێت له‌و بیره‌دابووم. ده‌نگی ته‌له‌فۆن نه‌ما ئه‌وه‌نده كۆڵ به شتی لاوه‌كییه‌وه هه‌ڵمه‌گره هه‌ر كه‌سێك بێت به‌یانی خۆی په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌م به خۆم وت. وه‌ك بڵێیت ئه‌مشه‌و به‌تایبه‌ت ئێشكم بۆ زه‌نگی ئه‌م ته‌له‌فۆنه گرتێبێت. ئێواره سه‌رخه‌وێكم شكاندبوو له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه، هۆكاری مانه‌وه‌م تا ئه‌وكاته ئه‌وه‌بوو، هێشتا ته‌له‌فۆنه‌كه‌م نه‌خستبووه سه‌ر مێزی چاخواردنه‌وه‌كه، ده‌نگی نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی تووشی دڵه‌كوتێی كردم؟ به په‌له چوومه به‌شی نامه. سڵاو، هه‌ر كاتێك، كاتت هه‌بوو په‌یوه‌ندیم پێوه بكه به‌م ژماره‌یه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ند، هیچتری نه‌نووسی بوو.
ته‌قینه‌وه
ئێمه له‌به‌ر دڵی دایكمان گوڵمان ده‌برد و نزامان بۆ ده‌كرد. دایكیشم هه‌موو جارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی جاران بێت، چیرۆكێكی بۆ ده‌گێڕایه‌وه. ئه‌و نه‌یده‌زانی ته‌نها ناوی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێلی قه‌بره‌كه‌یه و دڵیشمان نه‌ده‌هات پێی بڵێن: گۆڕه‌كه به‌تاڵه دایكه.
كۆشكی پاشا
ده‌م به ده‌م قسه‌كه رۆیشت، تا گه‌یشته كۆشكی پاشا. به‌ڵام هیچ كام له وه‌زیركانی ئه‌ماده نه‌بوون بۆی بگێڕنه‌وه...
***
-ئاخر ناتوانم باوه‌ڕ بكه‌م!
- به‌چی؟!
- به‌م به‌نزینه ژه‌هراوییه‌ی له ئه‌گزۆزی ماشێنه‌كانه‌وه خۆیان ده‌كه‌ن به‌كونی لووتماندا، له‌وێشه‌وه بۆ ناو سییه‌كانمان. كه‌چی نامرین! ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیش ناكه‌وین!
له‌وه‌ش سه‌یر تر! ئه‌و خواردنه به‌سه‌رچوانه‌ی بازرگانه‌كان ده‌رخواردمان ده‌ده‌ن، تووشی هیچ دڵه‌كزه‌یه‌ك نابین.
- گه‌مژه، ئێمه له مێژه مردووین...