ساڵیادی كیمیابارانی سێوسێنان

10:30 - 2022-03-23
کوردستان
837 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە رێوڕەسمێكدا، یادی 34 ساڵەی بۆردومانكردنی سێوسێنان بە چەكی كیمیایی، كرایەوە.

لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكاری شەهیدان و دانیشتووانی سنوورەكە ئامادەبوون، سەرەتا 34 مۆم بۆ رۆحی پاكی شەهیدان داگیرسێنرا. پاشان چەند چالاكییەكی هونەریی پێشكەشكران. لە چەند وتارێكیشدا ئاماژەكرا بە قۆناغەكانی بۆردومانكردنی سێوسێنان بە چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی بەعسەوە، كە رۆژی 22/3/1988 گوندەكە بۆمباران كرا.

هەر لە رێوڕەسمەكەدا، سێیەمین خەڵاتی بنەماڵەی شەهیدانی سێوسێنان بەخشرایە گوندەكانی كۆشكی سەروو و كۆشكی خواروو و ئەستێڵی سەروو، خەڵاتەكەش لەپای هاوكاری و بەدەنگەوەچوونی خەڵكی ئەو گوندانە بووە بۆ دانیشتووانی سێوسێنان لەكاتی كیمیابارانكردنیدا.

 

#گشتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان