سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال، هەڤاڵ شێردڵ حەوێزی دەکات

08:34 - 2024-05-29
کوردستان
237 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو ئەو  تێکۆشەرانەی بەشێک بوون لە سەرکەوتنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەر دەکرێنەوە و رێز لە خەبات و ماندوبوونیان دەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری کۆیە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تەندروستیی، سەردانی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال هەڤاڵ شێردڵ عەبدوڵڵا، تەها ناسراو بە (شێردڵ حەوێزی) یان کرد.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتاریەت لەپای رۆڵ و خزمەتەکانی لە خەباتی کوردایەتی و کۆڕی تێکۆشان و ژیانی پێشمەرگایەتیدا، چەپکە گوڵی رێز و وەفایان پێشکەش بە شێردڵ حەوێزی کرد کە وەک تێکۆشەرێکی کوردایەتی لە ریزی یەکێتیدا خزمەتی گەل و ئامانجەکانی سەرخستنی شۆڕشی کردو دانەبڕا لە بزووتنەوەی شۆڕشگێری و بەهۆی دڵسۆزی و سەرڕاستییشیەوە بووە جێت متمانە و خۆشەویستی مام.
هەڤاڵ شێردڵ حەوێزی لە بەرامبەر مێژووی رابردووی ووتی بە شانازییەوە یەکێتی بوون لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکانی گەلی کورد و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک جەختیکردەوە یەکێتی ئەو هێزەیە کە دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆی نوێبکاتەوە وخۆی بگونجێت کە دڵنیام بە سبەی و داهاتووش بەهەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال درێژە بە کاروانی خزمەتەکانی ئەدات.

#سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال #مام جەلال #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان