ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئازادی و مافی ژنانی فەراهەم كردووە

مرواری سامان: راستگۆیی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بنه‌مای كاركردنمانه‌

11:55 - 2024-06-02
دیدار
801 جار خوێندراوەتەوە

مرواری سامان مسته‌فا، هه‌واڵساز و بێژه‌ر له‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، جگه‌ له‌ پیشه‌ی راگه‌یاندن له‌‎ مــــامۆستای له‌شجوانی پسپۆڕه‌، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌ راگه‌یاندندا كارده‌كات.
‎مرواری سامان له‌باره‌ی خۆی و پیشه‌كه‌ی به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ئێستا له‌ قۆناغی دووی به‌شی ته‌كنیكی میدیام، خۆم حه‌زم بۆ كاری بێژه‌ری زۆره‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌رێكی باشبیت پێویست ده‌كات هه‌واڵسازێكی باشیشبیت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ تواناكانم بده‌م دوو خولم بینیوه‌،  راگه‌یاندن  كارێكی پیرۆز و گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ له‌ خزمه‌ت هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دايه‌، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندكار نه‌بوومایه‌ پێمخۆشه ‌بوو  مامۆستای له‌شجوانیبم.
مرواری وتیشی: بێگومان ژنان له‌ راگه‌یاندندا رۆڵێكی ئازا و جوان و چاو نه‌ترسیان هه‌یه‌، وه‌ك خۆشمان ده‌بینین كه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئازادی و مافی ‌ژنانی فەراهەم كردووە، كه‌شێكی گونجاوی بۆ كار و به‌رنامه‌ی جوانی بۆ ژنه‌ به‌ تواناكانمان ره‌خساندووه‌، هه‌واڵساز پێویسته‌ به‌ ئه‌زموون بێت، ئاگاداری سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌ گرنگه‌كانی رۆژ بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ گرنگه‌ و جێگه‌ی بایه‌خه‌، هه‌روه‌ها له‌ دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵدا زانیاری ته‌واوی هه‌بێت، شاره‌زای ئیتیك و یاسای رۆژنامه‌وانی بێت، خودی خۆم له‌ راگه‌یاندندا بواره‌كانی هه‌واڵســـــــازی، بێــــژه‌ری، پێشكه‌شكاریم تاقیكردۆته‌وه‌، له‌ به‌شی هه‌واڵ بێگوێدان به‌ ماندوویه‌تی به‌ هاوبه‌شی كاری باش و جوان پێشكه‌شده‌كه‌ین، بێگومان له‌ ئێزگه‌ راستگۆی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بنه‌مای كاركردنمانه‌.
ئاریا سەعید

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان