״یه‌كێتی خاوه‌‌ن پێگه‌‌ و مێژووی پڕ له‌‌ سه‌‌روه‌‌رییه״

11:40 - 2024-06-04
کوردستان
304 جار خوێندراوەتەوە

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ی.ن.ك، دوێنێ له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی روسیای كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماكسیم روبین كونسوڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێم، تێڕوانینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ كۆی پرسه‌كان و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و دوایین پێشهاته‌‌كان خسته‌ڕوو.
كونسوڵی روسیاش، ئاماژه‌‌ی به‌‌ رۆڵ و سه‌‌نگی ی.ن.ك كرد، كه‌ خاوه‌‌ن پێگه‌‌ و مێژوویه‌‌كی پڕ له‌‌ سه‌‌روه‌‌رییه‌.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان