له خولی راهێنانی به‌هێزكردنی توانای ئابووریی ژنان، كه 200 ده‌رچووی كشتوكاڵی دانه‌مه‌زراو به‌شداربوون، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، رایگه‌یاند: بڕوای ته‌واوم به توانا و هێزی ژنانی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌یه.
دوێنێ له هه‌ولێر، رێوڕه‌سمی ته‌واوكردنی راهێنانی به‌هێزكردنی توانای ئابووریی ژنان، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ڕێوه‌چوو، كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كاری هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ په‌ره‌پێدان و ئاژانسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی 200 ژنی ده‌رچووی كشتوكاڵی دانه‌مه‌زراو رێكخرابوو تا سه‌ره‌نجام بچنه بازاڕی پیشه‌سازیی خۆراكه‌وه.
له وته‌یه‌كدا، قوباد تاڵه‌بانی، رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت ده‌ستپێكێك بێت بۆ به‌هێزكردن و ههمهجۆركردن و بهكشتوكاڵكردنی ئابووریی هه‌رێم، كه له دوو ساڵی رابردوودا، به قسه و به كردار باسمان له گه‌شه‌سه‌ندنی هاوسه‌نگ كردووه، كه یه‌كێكه له به‌هێزكردنی رێگاكانی ئابووریمان، به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه‌ش ژنان و كچانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمن و بڕوای ته‌واویشم به توانا و هێزی ژنان هه‌یه.